به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ته‌باته‌بایی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی ئاسمان به هه‌واڵنێرانی وت: گه‌شتی ئاسمانیی تاران- یاسوج به‌یانی ئه‌مڕۆ له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئاباده‌وه فڕیوه و پاش که‌مێک داکه‌وتووه.
وتیشی: ده‌ستبه‌جێ دوای ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌که له ناو راداردا نه‌ماوه به کۆپته‌ر له ناوچه‌که سووراوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی به‌سه‌ردا هاتووه.
هێزه‌کانی فریاکه‌وتن بۆ یارمه‌تی دانی بریندارانی ئه‌م ڕووداوه له ئاماده باشی ته‌واودان.
گه‌شتی ئاسمانی تاران یاسوج، ۶۵ موسفاری پێ بووه.
................
300
١٨ شوبات ٢٠١٨ - ١٩:٢٥
News ID: 882481
به‌رپرسێ کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی ئاسمان وتی: فڕۆکه‌ی تاران- یاسوج له ناوچه‌ی سه‌میرۆم له باشووری ئیسفه‌هان داکه‌وتووه.